
کورتە چیرۆک: ناناومی گاواین خوێندکاری پۆلی سێیەم لەگەڵ باپیرەی لە چیای فۆکۆشیما دەژی. بەدرێژایی ڕۆژ لەگەڵ هاوڕێکانیدا مەشقی گۆڵف دەکات لەکاتێکدا خەونی ئەوە دەبینێت ببێتە باشترین لێدەر لە جیهاندا. ڕۆژێک ڕووبەڕووی یاریزانێکی پیشەگەری گۆڵفی مێینە دەبێتەوە بە ناوی کیریا نیشینۆ و دوای ئەوەی لە یەکەم لێدان تۆپەکەی بە زیاتر لە ٣٠٠ یاردە لێدا، تووشی سیحراوی گۆڵف دەبێت. دوای ئەوە کیریا یارمەتی دەدات بچێتە تۆکیۆ و ناوی خۆی تۆمار دەکات لە ئەکادیمیای کامێلۆت کە قوتابخانەیەکی بەناوبانگی جیهانییە بۆ یاریزانانی گۆڵفی بچووک. لەوێدا بەهرەی زگماکی بۆ گۆڵف گوڵ دەکات کاتێک بێبەزەییانە لەگەڵ ڕکابەرە بەهرەمەندەکانی هەموو جیهان کێبڕکێ دەکات
Comments is not allowed